watermark logo

Следующий

Автовоспроизведение

Homeyra || حومەیرا - ساتی ماڵئاوایی

0 Просмотры • 01/28/25
Поделиться
встраивать
Monika
Monika
Подписчики
0

حومەیرا - ساتی ماڵئاوایی
وەرگێڕانی لە فارسیەوە : دیار
******


لە ساتی ماڵئاوایدا تۆم بە سینگمەوە گوشی
فرمێسكی چاوانم هاته‌ خواره‌وه‌، تۆم بەخودا سپارد
ئەم دڵەی من بەم جوودایە ڕازی نابێت نازەنینم
پێت وتم غه‌م مه‌خۆ ده‌ڕۆم و ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌
ئه‌بمه‌ هاوسه‌فه‌ری په‌ره‌سێلكه‌كان و ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌
وتت تۆش وه‌ك من دڵتەنگیت له‌ جودایی
وتت تا چاو لەیەک دەنێیت (ده‌ڕۆم و ده‌گه‌ڕێم)
ئازیزی ڕۆشتوو بۆ سەفەر کەی دەگەڕێیتەوە؟
(چاوم ڕوو لەدەرگایە) کەی دەگەڕێیتەوە؟
ڕۆیشتیت و له‌ چاوانم ڕۆیشت نووری دوو دیده‌
(ئەی لە حاڵم بێ ئاگا) کەی دەگەڕێیتەوە؟
دڵتەنگتر لە هەرکاتێک بە چاوەڕوانی دانیشتووم
په‌نجه‌ره‌ی ئومێد هێشتا به‌ ڕوومدا دانه‌خراوه‌
په‌ره‌سێلكه‌ عاشقه‌كان گەڕانەوە بۆ هێلانەکانیان
به‌ڵام بۆچی ئه‌زیزی دڵ هه‌رگیز تۆیان نه‌بینی؟

Показать больше
0 Комментарии sort Сортировать по

Следующий

Автовоспроизведение